ژمارەیەک مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی لە سەرانسەری کوردستان لەناوبران

لە بەردەواميی کاری پاکسازيی مین لە کێڵگەمینەکانی هەرێمی کوردستان، بە سەدان مین و پاشماوەی جەنگيی نەتەقیو، کە مەترسی بوون لەسەر گیانی هاووڵاتیيان، لەلایەن تیمەکانی دەزگای مینەوە سەرجەمیان لەناوبران. بهم شێوهيهى خوارهوه:
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر
لە بەڕێوەبەرایەتی گشتيی کاروباری مینی هەولێر لە گوندی (مەجیداوە) کە دەکەوێتە ناو پرۆژەی ماستەرپلانی گەشتیاريی سۆران، دوای ئەوەی لەلایەن تیمەکانی مینلابەری دەستی، کە لەو کیڵگەمینانە کاردەکەن، (٤٢) چل و دوو مینی دژەکەسی ساچمەدار و سێ پاشماوەی تەقەمەنيی جەنگی، لە چالاکیيەکی لەناوبردنی بە کۆمەڵ، لەلایەن تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنى، بەسەرکەوتوویی لەناوبران .
هەر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە گوندەکانی زینێ و شێرۆکیانى شارۆچكهى مێرگەسۆر و گوندی دێلزیانى ناحيهى دیانا، ١٠ مینی دژەکەس پووچەڵ کرانەوە و ٢٨ پاشماوەی تەقەمەنيی جەنگیش گواسترانەوە بۆ کۆگهی سەرەکی، بە مەبەستی لەناوبردنیان.
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی سلێمانی
لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی سلێمانی چەند پاشماوەیەکی جەنگی، کە بریتی بوون لە سێ گوللە هاوەن، لە گوندی سوورگەی خواروو پووچەڵ کرانەوە و پاشماوە جەنگییەکانیان گواسترانەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی دهۆک
لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی دهۆک لە چەند ئەرکێکی جیادا بە دەیان مین و پاشماوەی جەنگی لە ناحیەی دەرکارێ سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ناحیەی فەیدای دۆزرانەوە، پاشان سەرجەمیان لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی eod گواسترانەوە شوێنی پارێزراو بە مەبەستی لەناوبردنیان.