لە سلێمانی کێڵگەمینێک دوای پاککردنەوەی ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە

ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی ئابی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان، پارچە زەوییەک، کە پێشتر کێڵگەمین بووە، بە ناوی" قیرتەپە" لە گوندی چەرمەگا، سەر بە شارەدێی پیرەمەگروون لە شارۆچکەی دووکان ڕادەستی خاوەنەكەی کردەوە.
ڕووبەری زەوییە پاککراوەکە، ٢٤ هەزار مەتر دووجایە، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، بە هاوکاری ڕێکخراوی(ITF)سلۆڤینیایی کە هۆکاری گواستنەوەی تیمەکانیان دا بینی کردبوو،پاککراوەتەوە و ئامادەی بەکارهێنان کراو.