بەڕێوەبەری گشتيی کاروباری مینى هەڵەبجە دەست بەکار دەبێت

ڕۆژى چوارشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی جەبار مستەفا، سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین و جێگری سەرۆكی دەزگا و بەڕێوەبەرە گشتییەكان، بە بەشداريی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە، له ڕێوڕهسمێكدا دلێر محهمهد، وهك بەڕێوەبەری گشتيی کاروباری مینى هەڵەبجە دهست بهكار بوو.
جەبار مستەفا گوتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: خەڵکی پارێزگای هەڵەبجە شایەنی هەموو جۆرە خزمەتێکن، بە تایبەت پاککردنەوەی ڕووبەری پیسبووی پارێزگاکە، کە تا ئێستاش زۆری ماوە بۆ پاککردنەوە، ئەمەش پێویستی بە کەسانی لێهاتوو هەیە، کە بەدڵنیايیەوە بەڕێوەبەری گشتيی نوێ لە ئاست ئەو ئەرکەدا دەبێت، وەک سەرۆکایەتيی دەزگاش بە هەموو شێوەیەک، لە ڕاپەڕاندن و جێبەجیکردن و بەرەوپێشبردنی بەرنامەی کاروباری مین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، هاوكارى دهبين.