دەزگای گشتيى كاروبارى مین بە سەتان مین و پاشماوەی جەنگی لەناو دەبات

ڕۆژى دووشه‌ممه ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، دەزگای گشتيی کاروباری مین، لە پارێزگه‌کانی سلێمانی و دهۆک، بە سەتان مین و پاشماوەی جەنگيی نەتەقاو لەناو دەبات.
له بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی سلێمانى، لە بناری چیای سورێن، ژماره‌يه‌ك مين و ته‌قه‌مه‌نى لەناوبران. لەلایەکی ديكه‌وه لە شاره‌دێى خدرانی شارۆچكه‌ى دووکان شازدە ژماره‌يه‌كى ديكه له مين و ته‌قه‌مه‌نى له زەویی هاووڵاتييه‌ك دەرکەوتبوون، لەلایەن دەزگای مینەوە سەرجەمیان لەناوبران، هەروەها لە گوندی قەفاری سەر بە شارەدێی قەرەهەنجیريش ژماره‌يه‌ك گولله‌هاوه‌ن گواسترانه‌وه بۆ شوێنێكى پارێزراو، به مه‌به‌ستى له‌ناوبردنيان.
له بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی دهۆکيش، لە ئەنجامی پرۆسەی پاکسازيی مین و تەقەمەنی، زیاتر لە ٢٦٠ مین و تەقەمەنی لەناوبران.