دەزگای گشتيى كاروبارى مین لە پارێزگهی دهۆک دوو کێڵگەمینی پاککراوه ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکاتەوە

ڕۆژى سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی زەويی مینڕێژکراو له بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی دهۆک، دوو پارچە زەويی پیسبوو بە مین و تەقەمەنی، دوای پاککردنەوەیان ڕادەستی خاوەنەکانیانى كردهوه.
يهكهميان کێڵگەمینی (بانیا دێرکێ) لە ناحیەی مانگێشکێ بە ڕووبەری نزيكهى ٤٤ ههزار مەتر دووجا و دووهميشيان كێڵگهمينى (شکێر عەرەب)، بە ڕووبەری ٧٨ هەزار و٤٢٠ مەتر دووجا، لە ناحیەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی له پارێزگهى دهۆك.