دەزگای گشتيی کاروباری مینى سلێمانى کێڵگەمینێک دوای پاککردنەوەی ڕادەستی خاوەنەکەی دەکاتەوە

ڕۆژى چوارشه‌ممه ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی سلێمانی، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان، پارچه زه‌وييه‌كيان له گوندى (بنه‌ى ناوه‌ڕاست)ى شاره‌دێى قه‌ره‌هه‌نجير، ڕاده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى كرده‌وه كه پێشتر كێڵگه‌ى مين بوو.
ڕووبه‌رى زه‌وييه‌كه زياتر له په‌نجا و پێنج هه‌زار مه‌تر دووجايه و له‌لايه‌ن تيمه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتيى كاروبارى مينى سلێمانييه‌وه كارى پاككردنه‌وه‌ى بۆ كراوه.