لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زەویيەکی مینڕێژکراو پاك كرايهوه

ڕۆژى سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، به مهبهستى پاککردنەوە و لەناوبردنی سەرجەم مین و تەقەمەنیيهكانى ناوى، دەزگای گشتيی کاروباری مین هەڵسان بە دەستنیشانکردنی زەويی (گڕێ میری)ى ناحیەی دەرکارێی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
ڕووبەری زهوييهكه زیاتر لە ٢٧ هەزار مەتر دووجایە و لەلایەن تیمی مینلابەری DD5، سەر بە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی دهۆکهوه، کاری پاککردنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت، كه دواتر دەتواندرێت بۆ کاری ئاژەڵداری و کشتوکاڵى سوودی لێ وەربگیرێت.