له پارێزگه‌ى دهۆك كۆمه‌ڵێك مين و ته‌قه‌مه‌نى له‌ناوبران
ڕۆژى چوارشه‌ممه ٢٩کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، قه‌زاى (سمێل)ى سنووری پارێزگه‌ی دهۆک، دوای کۆکردنەوەی ٢٠٠ مین و تەقەمەنی و پاشماوەى جەنگی، کە لەلایەن تیمەکانی منیلابەری و تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی (EOD)ى بەڕێوەبەرایه‌تيی گشتيی کاروباری مینی دهۆک هەڵگیرابوونەوە، لە پرۆسەیەکی تەقاندنەوەی سەرکەوتوودا لەناوبران.
شايانى باسه پاشماوە جەنگیيەکان كۆمه‌ڵێك جۆرى ته‌قه‌مه‌نى بوون، کە مەترسی بوون بۆ گیانی هاووڵاتیيان.