Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی سێ کێڵگەمینی پاک کردەوە

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٥، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان، هەستان بە ڕادەستکردنەوەی پارچە زەوییەک، کە پێشتر کێڵگەمین بووە؛ بەناوی ڕەباییەی پانکی ئاکۆیان، لە گوندی حاجیاوای سەر بە شارەدێی حاجیاوا لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

ڕووبەری کێڵگەمینە پاککراوەکە ٤٥ هەزار مەتر چوارگۆشەیە؛ لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، بە هاوکاریی ڕێکخراوی(ITF)ی سلۆڤینیا، کە هۆکاری گواستنەوەی تیمەکانیان دابین کردبوو، پاک کراوەتەوە.

لەلایەکی ترەوە لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان، هەستان بە ڕادەستکردنەوەی دوو پارچە زەوی، کە پێشتر کێڵگەمین بوون؛ بەناوەکانی (گردەقوت، خەرمانەکان سەرکەل) لە گوندی تورکی سەر بە شارەدێی شوان لەپارێزگای کەرکووک.
ڕووبەری هەردوو کێڵگەمینە پاککراوەکە ١٣٠ هەزار مەتر دووجایە و لەلایەن تیمەکانی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ئامۆژگاریی مین (MAG)ەوە پاک کراونەتەوە.