Skip to the content

دەزگای مین بە سەدان مین و پاشماوەی جەنگی لە پارێزگای سلێمانی لەناو برد

ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی تەممووزی٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، لە ڕێگەی تیمەکانیەوە لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، توانییان بە سەرکەتوویی سەدان مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیی نەتەقیوو، کە مەترسیی بوون لەسەر گیانی هاووڵاتییانی سنوورەکە لەناو ببەن.
بۆ ئەو مەبەستە، لە گوندی دەرەگورگان لە شارۆچکەی پێنجوێن، بەڕێگەی تەقاندنەوەیەکی ناکارەبایی، تیمی تەقاندنەوە توانیان ٤١٥ مین و پاشماوەی جەنگی، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لە ناو ببەن.
هەروەها، لە گوندی ئالیاوا لە شارەدێی قادرکەرەم، ٣٤ مین و پاشماوەی جەنگیی بەڕێگەی تەقاندنەوەیەکی ناکارەبایی لەناو بردران.
لەهەمانکاتدا، لە گوندی بناوەسووتە لە شارۆچکەی پێنجوێن، تیمەکانی دەزگای مین، هەستان بە لەناوبردنی چەندین مین و پاشماوەی جەنگیی کە بریتیبوون لە: 
- ٣٦ مین لەجۆری "V69"
- یەک گولە هاوەنی "۸۲ ملم"
- یازدە گولە هاوەنی "٦٠ ملم"
- سێ فیوزی "PD"
- پێنج مین لەجۆری "VS50"
- یەک مین لەجۆری "M16" 
- دوو گولەی ئاڕ پی جی
- دوو نارنجۆکی دەستی
- سێ فیوزی پی دی
جێگەی ئاماژەیە سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنییانەی لەناوبردران، پێشتر لە چالاکی جیاجیادا لە ئەنجامی پڕۆسەی پاکسازیی مین، لە کێڵگەمینەکان و شوێنە جیاجیاکان هەڵگیرابوونەوە و گوێزرابوونەوە بۆ شوێنی پارێزراو، بەمەبەستی لەناوبردنیان.