Skip to the content

دەزگای مین ژمارەیەک تابلۆی هۆشیارکردنەوە لە سەر ڕێگە سەرەکییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕانیە دادەنێت

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی دەزگای گشتیی کاروباری مین، تیمەکانی بەشی هۆشیاری و پاڵپشتیکردنی قوربانییانی مین، بە هاوکاریی ڕێکخراوی کۆمیتەی خاچی سووری نێونەتەوەیی (ICRC)، بەمەبەستی خۆپاراستنی هاووڵاتییان لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی، هەستان بە دانانی چەند تابلۆیەکی هۆشیارکردنەوە؛ لە سەر ڕێگای سەرەکیی چیای ماکۆک لە شارەدێی حاجیاوە، شارەدێی ژاراوە و چەند ڕێگەیەکی تری سنوورەکە؛ بە ئامانجی ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییان لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی.