به‌ڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر بە هەزاران مین و تەقەمەنی لەناو دەبات

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه ١ى حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر، هەزاران مین و تەقەمەنی، کە لە ئەنجامی پرۆسەی پاکسازيی مین لە مانگی ڕابردوو هەڵگیرابوونەوە، له‌ناوبرد.
لە ئەرکێکدا تیمی تەقاندنەوە له بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر، زياتر له نۆ هەزار مین و پاشماوەی تەقەمەنيی جەنگی، بە شێوازێکی کۆنتڕۆڵکراو و سەلامەت لەناوبرد.
لەلایەکی ديكه‌وه لە کێڵگە مینی (شێخ ستۆک) لە شاره‌دێی سیدەکان، ژماره‌يه‌ك مين و ته‌قه‌مه‌نى كه دۆزرابوونه‌وه، سه‌رجه‌ميان به‌شێوه‌يه‌كى سه‌لامه‌ت و سه‌ركه‌وتوو له‌ناوبران.