لە سنووری پارێزگهی سلێمانی کێڵگەمینێک دوای پاککردنەوەی ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ى حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، ليژنەی "ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان"، له شارهدێى تانجهڕۆى پارێزگهى سلێمانى، كێڵگهمينێكيان پاك كردهوه و ڕادهستى خاوهنهكهيان كردهوه.
ڕووبەری کێڵگەمینە پاککراوەکە ١٣هەزار و ٣٣٥ مەتری دووجایە؛ بە دەیان مین و پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی تێيدا دۆزاونهتەوە و سەرجەمیان لەناوبراون.