دهزگاى گشتيى كاروبارى مين بهردهوامه له پاككردنهوهى ناوچه مينڕێژكراوهكان

ڕۆژى پێنجشەممە ٢٧ى ئاداری ٢٠٢٥، ليژنهى ڕادهستكردنهوههى كێڵگهمينه پاككراوهكانى دەزگای گشتيی کاروباری مین لە سنووری پارێزگهی سلێمانی، چەند پارچە زەویيەک له شارۆچكهى ماوهت، كه لەلایەن تیمەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتيی ئامۆژگاريی مین (MAG)ــهوه كارى پاككردنهوهيان بۆ كرابوو، ڕادهستى خاوهنهكانيانى كردهوه.
تێكڕاى ڕووبەری کێڵگەمینە پاککراوەکانیش ١٧ هەزار و ٥٠٠ مەتری دووجا بووە، دواى پاككردنهوهيان، دەتواندرێت بۆ کاری ئاژەڵداری، کشتوکاڵ يان شوێنی نیشتەجێبوون بەکار بهێندرێن.
جێى باسه دەزگای گشتيی کاروباری مین ڕۆژانە لە ڕێگەی تیمەکانی مینلابەری و ڕێکخراوەکانی بواری مین، لە هەوڵدایە زۆرترین کێڵگەمین پاک بکاتەوە و مەترسیيەکانی مین و تەقەمەنی لەسەر دانیشتووانی کوردستان کەم بکاتەوە.