دەزگای گشتيی کاروباری مین له پاككردنه‌وه‌ى زه‌ويى مينڕێژكراو به‌رده‌وامه

ڕۆژى يه‌كشه‌ممه ٩ى شوباتی ٢٠٢٥، دەزگای گشتيی کاروباری مین لە سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی، چەند پارچە زەویيەک، كه لەلایەن تیمەکانی دەزگای گشتيی کاروباری مین و ڕێکخراوی نێودەوڵەتيی "ئامۆژگاريی مین"ه‌وه كارى پاككردنه‌وه‌يان بۆ كرابوو، ڕاده‌ستى خاوه‌نه‌كانيان كرانه‌وه.
زه‌ويى "تاوسه‌نا" له سنوورى شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ، كه پێشتر شه‌ڕگه بوو، به ڕووبه‌رى حه‌وت هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر دووجا، دواى پاككردنه‌وه‌ى، ڕاده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى كرايه‌وه
لەلایەکی ديكه‌وه لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکانی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی مینی سلێمانی، له سنوورى شاره‌دێى شوانى پارێزگه‌ى كه‌ركووك، كێڵگه‌مينى (هه‌ناره‌هێلانه قه‌له‌بيرگه‌له)، دواى پاككردنه‌وه‌ى ڕاده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى كرده‌وه. شايانى باسه ڕووبه‌رى زه‌وييه پاككراوه‌كه سه‌ت و بيست و پێنج هه‌زار مه‌ترى دووجايه و له‌لايه‌ن تيمه‌كانى ڕێكخراوى كۆمه‌ڵه‌ى ئامۆژگاريى مين (MAG)ه‌وه كارى پاككردنه‌وه‌ى بۆ كراوه.