دەزگای گشتيی کاروباری مین کێڵگەمینەکانی چیای زاویتە نیشانەڕێژ دەکات

ڕۆژى شهممه ١ی ئاداری ٢٠٢٥، له درێژهى كاروكاچاكييهكانى بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی دهۆک، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوە و ئاگهدارکردنەوەی هاووڵاتیيان لە نزیکنەبوونەوەیان لە شوێنە مینڕێژکراوەکان و پاراستنى گيانيان، کێڵگەمینی (سن سەخەری)ــيان لە سنووری ناحیەی زاویتە، بە ڕووبەری زیاتر لە ٦٩هەزار مەتر دووجا نيشانهڕێژ كرد.