پرۆسەی لابردنى مين لەنێو سنووری پرۆژەی ماستەرپلانی گەشتیاريی سۆران بەردەوامە

دەزگای گشتيی کاروباری مین لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، له مانگى تشرينى دووه‌مى ساڵى ڕابردووه‌وه (٢٠٢٤)، ده‌ستى كردووه به هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه بۆ شەش کێڵگەی مین، کە دەکەونە سنووری ماستەرپلانی پرۆژەی گەشتیاريی سۆران و ڕووبه‌رى سه‌رجه‌م كێڵگهمينهكانيش بريتييه له ٧١٢ هه‌زار و ٥٤٨ مه‌ترى دووجا. تاكوو ئێستا نزيكه‌ى ٢٠%ى كيڵگهمينهكان پاككراونه‌ته‌وه و ٢٥٩ مينى دژهكهسى دۆزراونه‌ته‌وه.
جێگه‌ى ئاماژه‌يه ده‌زگاى گشتيى كاروبارى مين، هه‌وڵ ده‌دات به ماوه‌يه‌كى كه‌م پاكسازيى كێڵگهمينهكان ته‌واو بكات، چونكه ده‌كه‌ونه ناو ماستهرپلانى پرۆژه‌ى گه‌شتياريى سۆران، كه له ئێستادا پلانى دروستكردنى بۆ ده‌رچووه.