Skip to the content

دەزگای گشتیی کاروباری مین پەیامەکانی هۆشیارکردنەوە لە مین و تەقەمەنی بە هاووڵاتییان ده‌دات

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتيی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، تیمەکانی بەشی هۆشیاری و پاڵپشتیی قوربانیيانی مین، بە مەبەستی خۆپاراستن لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی، لە ڕێگەی بەخشینی نامیلکە و گۆڤار و خستنەڕووی مەترسییەکانەوە، هەڵستان بە پێشکەشکردنی بەرنامەی هۆشیاری؛ بۆ دانیشتووانی ژماره‌يه‌ك گوندى پارێزگه‌ى سلێمانى.
هەروەها تیمەکانی بەشی هۆشیاری و پاڵپشتیی قوربانیيانی مین هەڵستان بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە بۆ دانیشتووانی ژماره‌يه‌ك گوندى شاره‌دێى پیرەمەگرون له‌ پارێزگه‌ى سلێمانى؛ تاکوو خۆیان لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی بپارێزن و بە هیچ شێوەیەک خۆیان و مەڕوماڵاتەکانیان نزیکی ناوچە مینڕێژکراوەکان و کێڵگەمینەکان نەبنەوە. هەروەها خۆیان بەدوور بگرن لە دەستکاریکردنی نیشانەکانی ناوچەی مینڕێژکراو و کەلوپەلی تیمەکانی مینلابەری.
ژمارە (۱۸۲)، هێڵی گەرمی تایبەت بە دەزگای گشتیی کاروباری مینی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و دەتوانن بێبەرانبەر پەیوەندی پێوە بکەن و ئاگه‌دارمان بکەنەوە لە هەبوونی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگيی نەتەقیو.