Skip to the content

لە شارۆچكه‌ى چۆمانى پارێزگه‌ى هه‌ولێر پێنج هەزار مین و پاشماوەی تەقەمەنيی جەنگی لەناوبران

ڕۆژى پێنجشەممە ١٥ى ئايارى ٢٠٢٥، لە بەردەواميی چالاکیيەکانی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر، پێنج هەزار مینی دژەکەسيی جۆراوجۆر و پاشماوەی تەقەمەنيی جەنگی، لەلایەن تیمی لەناوبردن له‌ سنووری شارۆچكه‌ى چۆمان، بە شێوازێکی کۆنتڕۆڵکراو و سەلامەت لەناوبران.
پلان وایە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە چەند قۆناغێک ژمارەیەکی زۆرتری کەرەستەی تەقەمەنی، کە لە شوێنی جیاجیا لە سنووری پارێزگه‌ی هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆکراونەتەوە لە هەمان شوێن لەناوببرێن.
دەزگای گشتيی کاروباری مین بۆ نەهێشتنی مەترسیيەکانی مین و تەقەمەنی، سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگيیە نەتەقیوانەی، لە ئەنجامی پاکسازيی مین هەڵیان دەگرێتەوە، لە پرۆسەیەکی تەقینەوەی سەرکەواتووانەدا لەناویان دەبات.