دەزگای مین زەوییەکی پیسبووی بە مین و تەقەمەنی دوای پاککردنەوە ڕادەستی خاوەنەکەی کردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانیدا، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان، هەستان بە ڕادەستکردنەوەی زەویی شەڕگەیەک بە ناوی زەویی "سەلمان" لە گوندی کۆکۆیی لە شارۆچکەی دەربەندیخان.
ڕووبەڕی پیسبووی زەوی شەڕگە پاککراوەکە ٢٢ هەزار و پێنج سەد مەتری چوارگۆشەیە و لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی پاککراوەتەوە؛ ڕێکخراوی "ITF"ی سلۆڤینیاییش هەستابوون بە دابینکردنی ئۆتۆمبێل بۆ تیمەکانی مینلابەری.
جێگەی ئاماژەیە لە کێڵگەمینەکەدا، ١٠٠ پارچە پاشماوەی جەنگیی نەتەقیوو دۆزرایەوە و سەرجەمی لەناوبران.