جێگری سەرۆکی دەزگای مین لەگەڵ وەزیری ژینگەی حکومەتی فیدڕاڵ کۆ بووەوە
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نیازی خالید جێگری سەرۆکی دەزگای مین بە یاوەری یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، لەگەڵ د.هەڵۆ عەلی عەسکەری وەزیری ژینگەی حکومەتی عێراق و د.ئیکتیفا حەسناوی بریکاری وەزیر لە بەغدا کۆ بوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا چەندین تەوەرەی گرنگ لە بواری کاروباری مین گفتوگۆی لەبارەوە کرا؛ کە لە بەرژەوەندیی بەرنامەی کاروباری مینی عێراق و هەرێمی کوردستان بوون. هەروەها گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتری نێوان دەزگای مین و وەزارەتی ژینگەی عێراق و فەرمانگەی کاروباری مینی بەغدا DMA کرا.
جێگری سەرۆکی دەزگای مین لە شاری بەغدا سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەکانی بەدواداچوونی ناوەڕۆکی یاداشتی لێکتێگەیشتن کرد؛ هەردوو لیژنە بە سەرۆکایەتیی عەلی میران بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەکنیکی، بەکر سوهەیب یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی مینی بەغدا، لەگەڵ ئەندامانی لیژنە پێداچوونەوەیان بە بەندەکانی یاداشتەکە کرد و گفتوگۆیان لەسەر کرد. لە کۆتاییی کۆبوونەوەکەدا، کۆنوسێک لەلایەن گشت ئامادەبووان واژوو کرا و بەرزکرایەوە بۆ پەسند کردن.