Skip to the content

دەزگای گشتیی کاروباری مین 11 دۆنم زەويی پیسبوو به‌ مین و تەقەمەنی پاککردەوە

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە ئەنجامی پڕۆسەی پاکسازیی مین و تەقەمەنی لە خاکی کوردستان, لیژنەی ڕادەستکردنەوەی زەوی، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی دهۆک، هەستان بە ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینی (گرێ میرێ)ی سەر بەناحیەی دەرکارێ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

کێڵگەمینی گرێ میرێ بە ڕووبەری ٢٧هەزار مەتر دووجا لەلایەن تیمەکانی مینلابەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی دهۆک پاککرایەوە، کە بە دەیان مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیی تێدا دۆزرایەوە، سەرجەمیان دوای پوچەڵکردنەوە لەناوبران.

دوای پاککردنەوەی کێڵگەمینەکە، لە مەڕاسیمێکدا بە ئامادەبوونی تیمی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینەکان و بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکارێ، ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.