ڕادەستکردنەوەی زەویيه پاککراوەکان لە مین و تەقەمەنی لەلایەن دەزگای گشتيى كاروبارى مینەوە بەردەوامن

ڕۆژى سێشەممە ٩ى ئەیلوولی ٢٠٢٥، دەزگای گشتيی کاروباری مین سێ کێڵگەمینی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕادەستی خاوەنەکانیان کردەوە.
لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی سلێمانی، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان، زه‌وييه‌كيان له گوندى "كانيى شه‌يتان"ى شارۆچكه‌ى بازيان، له سنوورى پارێزگه‌ى سلێمانى، ڕاده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى كرده‌وه. ڕووبه‌رى كێڵگه‌مينه پاككراوه‌كه ١٤ هه‌زار و پێنج سه‌ت مه‌ترى چوارگۆشه‌يه.
لەلایەکی ديكه‌وه لیژنەكه دوو كێڵگه‌مينى ديكه‌يان له گوندى "كانيى مانگ" له سنوورى شارۆچكه‌ى پێنجوێنى پارێزگه‌ى سلێمانى، ڕاده‌ستى خاوه‌نه‌كانيان كرده‌وه. ڕووبه‌رى هه‌ر دوو زه‌وييه پاككراوه‌كه ٧٦ هه‌زار و پێنج سه‌ت مه‌ترى چوارگۆشه بوو.