دەزگای گشتيی کاروباری مین لە ماوەی دوو هەفتەدا بە سەدان مین و پاشماوەی جەنگيی نەتەقیو لەناو دەبات

دەزگای گشتيی کاروباری مین وەک پیشەی سەرەکيی لەناوبردنی مین و پاشماوەی جەنگی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی دووهەفتەدا، لە سەرانسەری کوردستان، لە ئەنجامی پرۆسەی پاکسازيی مین، بە سەدان مین و تەقەمەنی، دوای پووچەڵکردنەوەیان سەرجەمیان لەناو دەبات.
لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینى هەولێر
لە سێ ئەرکی جیادا، له شارۆچكهى چۆمان و لە سنووری شارهدێى دیانا کە دەکەوێتە ناو ماستەرپلانی گەشتیاريی سۆران (٢٣٦) مین و پاشماوەی تەقەمەنيی جەنگيی جۆراوجۆر پووچەڵ کرانەوە، لەلایەکی ديكهوه لە سنووری شارۆچكهى (ڕواندز)، دوو بۆمبی مەترسیدار لە جۆری ( بۆمبی هێشویی)، دوای پووچەڵکردنەوەیان، لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی لەناوبران.
لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی
لە سنوورى شارۆچکەی دەربەندیخان، تيمهكانى دهزگاى مين، (١٩٩) پاشماوەی جەنگیی نەتەقیو، بە ڕێگەی تەقاندنەوەى ناکارەبایی لەناوبران، هەروەها لە کێڵگەمینی چەم وشک خوار جادە، یازدە مین لە جۆری V69. و چەندین پاشماوەی جەنگیی، بەڕێگەی تەقاندنەوەیەکی ناکارەبایی لەناوبران.
لەلایەکی ديكهوه لە شارۆچکەی شارباژێڕ و شارەدێی بەکرەجۆى پارێزگهى سلێمانى، لە دوو ئەرکی جیادا ١٥ جۆری پاشماوەی جەنگيی نەتەقیو پووچەڵ کرانەوە و لەناوبران.
تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی لە کێڵگەمینی چەم وشک، ١٢مین و پاشماوەی جەنگییان، بە ڕێگەی تەقاندنەوەی ناکارەبایی لهناوبرد.
لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینى دهۆک
لە ناحیەی زاوێتە ٧٥ مین و تەقەمەنی لە کێڵگەمینی (سن سەخەر) دوای پووچەڵکردنەوەیان، لەناوبران.
له بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینى گەرمیان
لە شارۆچكهى کفری ژمارەیەک تەقەمەنيی جەنگيی نەتەقیویان پووچەڵکردەوە، هەروەها له سنوورى ناحیەی مەیدان، گولەتۆپێکی فسفۆڕی (١٥٠) ملم لە تەقینەوەیەکدا لەناوبرا.
هاووڵاتیيانی ئازیز لەکاتی بینینی مین یاخود هەر تەنێکی گوماناوی دەستکاری مەکە و بێبەرانبەر پەیوەندی بە گهرمههێڵى ژمارە (١٨٢)ی (دەزگای مین)هوه بكهن.