Skip to the content

لە گەرمیان دوو کێڵگەمین دوای پاککردنەوەیان ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە

لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین - گەرمیان، بە مەبەستی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینی (گۆزە کوڵ) لە ناحیەی ڕزگاری، پاش پاککردنەوەی لەلایەن تیمەکانی مینلابەری دەزگاوە ڕادەستی خاوەنی زەوییەکە کرایەوە.

دواتر لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین - گەرمیان، بەمەبەستی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینی (تەپە شوان)، کە دەکەوێتە گوندی کارێزە لە ناحیەی سەرقەڵا سەر بە قەزای کفری، کێڵگەمینێکیان ڕادەستی ئەنجومەنی گوندی ناوبراو کردەوە.

دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە کابینەی نۆیەم هەموو تواناکانی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ پاککردنەوەی کێڵگەمینەکانی هەرێمی کوردستان؛ بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژانە بە دەیان تیم لە کێڵگەمینەکان لە کاردان، بۆ پاککردنەوەی ناوچە پیسبووەکانی هەرێمی کوردستان.