Skip to the content

دەزگای گشتیی کاروباری مین لە سنووری پارێزگای سلێمانی شەڕگەیەکی دوای پاککردنەوە ڕادەستی خاوەنەکەی کردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦، دەزگای گشتیی کاروباری مین لە سنووری پارێزگای سلێمانی، شەڕگەیەکی دوای پاککردنەوە ڕادەستی خاوەنەکەی کردەوە.

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، لیژنەی "ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان" لە گوندی هەنجیرە لە شارەدێی بنگردی سەر بە قەزای دووکان، هەستان بە ڕادەستکردنەوەی زەوی شەڕگەیەک بە ناوی مزگەوتی هەنجیرەکە.

ڕووبەری زەویی شەڕگە پاککراوەکە ٢٠٠ دووسەد مەتری چوارگۆشەیە و لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی پاککراوەتەوە. لە ئەنجامی پاککردنەوەشدا بە دەیان مین و پاشماوەی جەنگیی نەتەقیوو دۆزرانەوە؛ سەرجەمیان لەناوبراون و لە ئێستادا هیچ مەترسیەکی لەسەر نەماوە.