کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەمەبەستی لەنزیکەوە بەدواداچوون و تاووتوێکردنی کێشە و گرفتی خاوەنی پڕۆژە و کێڵگە پەلەوەرییەکان و هەوڵدان بۆ ساغکردنەوەی بەروبوومەکانیان و دابەزینی نرخی ئالیک و تێچووەکانی بەرهەمێنان بەڕێوەچوو.
هەواڵەکان
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو باخدارێکی سەرکەوتوو بەسەردەکاتەوە
بەرێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوانی وەزارەت هەڵکەوت عەبدولرەحمان ،بە یاوەریی بەرێوەبەرانی بەرێوەبەرایەتییەکەی هاووڵاتیەکی بەسەرکردەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەدواداچوون بۆ کێشەی جووتیاران دەکات
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٢، حوسێن حەمە کەریم، بەڕێوەبەری گشتی و وتەبێژی وەزارەت، بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداریی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی کرد، کە تایبەت بوو بە بەدواداچوون بۆ کێشەکانی جووتیاران و بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران.