بەداخەوە لەلایەن هەندێ پەیج و کەس و گروپ ، بەمەبەستێکی ئامانجدار و ڕاسپێردراو چەند هەواڵێکی بێ مۆراڵ و بێ بنەمایان بلاوکردۆتەوە ،کە گوایە بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خاتوو (بێگەرد تاڵەبانی) لەماوەی تەنها ساڵێکدا 40 گەشتی ئەنجامداوە
هەواڵەکان
بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی هیندستان کرد
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە مادان گۆپال، کونسوڵی گشتی هیندستان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
بێگەرد تاڵەبانی یەکەمین شەتڵی گوڵی رۆزی چاند
لە میانی بەسەر کردنەوەیەکی مەیدانی بۆ عەلوەی هاوچەرخی هەولێر، بێگەرد تاڵەبانی یەکەمین شەتلی گوڵی (رۆز)ی چاند، لەچوار
چێوەی پڕۆژەیەکی هاوچەرخی کشتوکاڵی، بەسیستەمی بەرهەمهێنانی هایدرۆپۆنیکی.
بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێ شەممە 2023/12/19 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی و بەئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر ئەنجامدرا، بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنەکە و نوێنەرایەتی خاوەن پڕۆژە پەلەوەرییەکان.
بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ ستافی کۆمەڵە و ڕێکخراوە هەنگەوانییەکان کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێ شەممە 2023/12/19 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی کۆبونەوەیەکی فراوان ئەنجامدرا لەگەڵ ستافی کۆمەڵە و ڕێکخراوە هەنگەوانیەکان و بەشێک لە هەنگەوانانی هەرێمی کوردستان.
بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد
ئەمڕۆ سێ شەممە 2023/12/19 بێگەرد تاڵەبانی، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان و بەرێوەبەری گشتی پلاندانان و ستافی نوسینگە لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە نەسڕولڵا ڕەشنودی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و وەفدێکی یاوەری.
بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە خاوەنی کۆمپانیای (Selerys)ی فەرەنسی کرد
ئەمڕۆ یەک شەممە ۲۰۲۳/۱۲/۱۷ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان، پێشوازیکرد لە فابريك جاكوين خاوەنی کۆمپانیای(Selerys)ی فەرەنسی تایبەت بە بارانی دەستکرد
ئتیڤێنتێکی تایبەت بە ئاڵەنگەرییەکانی بەرێوەبردنی ئاو لە هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو
رۆژی سێشەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەچاودێری و ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەهەماهەنگی زانکۆی کوردستان، ئیڤێنتێکی فراوان بەڕێوەچوو.
پڕکردنەوەی فۆڕمی جووتیاران بۆ ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە
رۆژی دووشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری وەزارەت ئەنجامدرا.
بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد
رۆژی دووشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەولوت یاقوت، کۆنسوڵی گشتی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.