Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی یەکەمین شەتڵی گوڵی رۆزی چاند

رۆژی پێنجشەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە میانی بەسەر کردنەوەیەکی مەیدانی بۆ عەلوەی هاوچەرخی هەولێر، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەچوار
چێوەی پڕۆژەیەکی هاوچەرخی کشتوکاڵی، بەسیستەمی بەرهەمهێنانی هایدرۆپۆنیکی یەکەمین شەتلی گوڵی (رۆز)ی چاند.

لە قۆناغی یەکەمدا لەسەر رووبەری ٨ هەزار مەتر، ٦٠ هەزار گوڵ دەچێنرێت کە لە هەر مەترێکدا توانای هەیە کە بڕی  ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ گۆڵ بەرهەم بهێنێت.
هەر لەمیانی بەسەرکردنەوەکەدا وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی تەماتەی بە شێوازی مۆدێرنی بەسەرکردەوە کە لە ٨ هەزار مەتردا کاری لەسەر کراوە و لە هەر مەترێکدا ساڵانە بڕی ٦٠ بۆ ٨٠ کیلۆ تەماتەی ئۆرگانی تەندروست بە تامێکی زۆر جیاواز بەرهەم دەهێنێت.

 دواتر بەشەکانی تەواوکاری دروستکردنی ناوەندی جیهانی کشتوکاڵی و توێژینەوە و بەرهەمهێنان WHC بەسەرکرایەوە.