لە کۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازیی پەلەوەری ، گفتوگۆ کرا دەربارەی هەوڵەکانی وەزارەت بۆ پاڵپشتیی پڕۆژەکانی پەلەوەری خۆماڵی و لێخۆشبوونی گومرگی و چاودێریکردن و بەدواداچوونی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی هێلکە و مریشک لە دەروازەکان
هەواڵەکان
بێگەرد تاڵەبانی بەشداریی کرد لە دووەمین پێشانگای تایبەتی ساڵانەی بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران - هەولێر
بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ هەریەک له باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی و پارێزگاری هەولێر و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەبوو لە مەڕاسیمی کردنەوەی دووەمین پێشانگای تایبەتی ساڵانەی بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران - هەولێر .
هەنگاوەکانی جێ بەجێکردنی پڕۆژەی نۆ بەنداوەکەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت
بێگەرد تاڵەبانی، بە ئامادەبوونی لیژنەی هاوبەشی وەزارەت و وەزارەتی پلاندانان و ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا
بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێکار و چارەسەری زیادەڕۆیی سەر زەوی کشتوکاڵی و زەوی دارایی و ناو سنووری شارەوانیەکان لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنرا
ڕۆژی دوو شەممە،2021/12/20 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە یاوەریی ستافێکی وەزارەت بەشدارییان کرد لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی داریی و ئابووری و شارەوانی و فەرمانگەی هەماهەنگی لە ئەنجوومەنی وەزیران.
بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیی کرد لە گرووپێکی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی
ڕۆژی دووشەممە ،2021/12/20 لە دیوانی وەزارەت وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت پێشوازیی کرد لە گرووپێکی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی.
هەنگەوانێک چەندین جۆر گوڵی سروشتی بۆ هەنگەکانی چاندووە
بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵی گەرمیان بە یاوەریی بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى کەلار و ستافێک لە فەرمانبەرانی شارەزا، سەردانى هەنگەوانى نموونەیى صالح محمد امین یان کرد ،لە گوندى (سەید خلیل)
وۆرکشۆپێک بە ناوی (ستراتیجی نشتیمانی ئاسایشی خۆراک لە عێراق بۆ ساڵی 2022-2030) بەڕێوەچوو
نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداریی وۆرکشۆپێک دەکات دەربارەی (ستراتیجی نشتیمانی ئاسایشی خۆراک لە عێراق بۆ ساڵی 2022-2030)
هیوا عهلی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداربوو لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بەڕێوەبردن و ئەرک و ڕۆڵی میدیا و گفتوگۆی میدیایی
هیوا عهلی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداربوو لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بەڕێوەبردن و ئەرک و ڕۆڵی میدیا و گفتوگۆی میدیایی
ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە گرانبوونی نرخی پەینی کیمیاوی
لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزارەت تاوتوێ هۆکارەکانی گرانبوونی (پەینی کیمیاوی) كرا ،سەرباری ئەنجامدانی ئەو هەنگاو و ڕێکارە گرنگانەی لە ماوەی رابردوو نراون لە وەزارەت
بێگەرد تاڵەبانی پڕۆژەی وەبەرهێنانی کۆمەڵگهی نەهرێن بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵی بەسەر كردهوه
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە یاوەریی بریکاری وەزارەت لە سەردانێکی مەیدانی بۆ ناحیەی ئهلقوش ، پڕۆژەی (کۆمەڵگهی نەهرێن بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵی ) بەسەرکردەوە .