Skip to the content

هیوا عه‌لی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداربوو لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بەڕێوەبردن و ئەرک و ڕۆڵی میدیا و گفتوگۆی میدیایی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوار شەممە ، 2021/12/15  هیوا عه‌لی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداربوو لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بەڕێوەبردن و ئەرک و ڕۆڵی میدیا و گفتوگۆی میدیایی،کە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ سەرجەم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرمانگە و دەستە و وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم بە هەماهەنگی کونسوڵی گشتی بەریتانیا و  نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی بەریتانیا ڕێکخرابوو بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی بەڕێوەبردن و پتەو کردنی پەیوەندیی نێوان میدیا و خەڵک بە گشتی.
ئەم وۆرکشۆپە لە چوارچێوەی بەرنامەی پەرەپێدان و ئەو هەماهەنگی و تێگەیشتنەیە ،کە لە پلانێکی درێژخایەندا حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا بەڕێوەی دەبات .