Skip to the content

وۆرکشۆپێک بە ناوی (ستراتیجی نشتیمانی ئاسایشی خۆراک لە عێراق بۆ ساڵی 2022-2030) بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ،2021/12/15 لە بەغدا بە نوێنەرایەتی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕاوێژکاری وەزارەت شیماء جمال بەشداربوو لە وۆرکشۆپی ڕاوێژکاری ئاسایشی نشتیمانی عێراقی لە بەغدای پایتەخت ،بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری نشتیمانی عێراقی قاسم الاعرجی و وەزیری کشتوکاڵی عێراقی فیدراڵ ئەندازیار محه‌مه‌د خفاجی، دەربارەی پڕۆژەی پێشنیارکراوی (ستراتیجی نشتیمانی ئاسایشی خۆراک لە عێراق بۆ ساڵی2022-2030) ئەم پڕۆژەیە،  پڕۆژەیەکی زۆر گرنگ و چارەنووسسازە بۆ ئایندەی ئاسایشی خۆراک لە عێراق ، نوێنەری وەزارەتمان لە وۆرکشۆپەکە ئاماژەی بەوە دا،کە بەبێ بەشداریپێکردنی هەرێمی کوردستان لە ستراتیجی نشتیمانی ئاسایشی خۆراک لە پلانی گشتیدا لەعێراقدا ستراتیژێکی سەرکەوتوو نابێت، هەروەها ئاماژەی بە ئاڵەنگاریەکانی بەرامبەر جێ بەجێکردنی ئەو ستراتیجیە کرد ،بەبێ هاوبەشی و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بۆ چارەسەرکردنی ئاڵەنگاری و کێشەکانی ژینگەی و هەرێمی و  کاریگەریەکان لەسەر گۆڕانکاری لە کەش و هەواو بەڕەنگاربوونەوەی دیاردەی وشکەساڵی و کەمئاوی و بە بیابانبوونی عێراق و کەمی (تخصیصات)ی دارایی کە  بەربەستی گەورەن بەرامبەر بە جێ بەجێکردنی پڕۆژەکە ستراتیژیەکە.