Skip to the content

ئتیڤێنتێکی تایبەت بە ئاڵەنگەرییەکانی بەرێوەبردنی ئاو لە هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو

رۆژی سێشەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەچاودێری و ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەهەماهەنگی زانکۆی کوردستان، ئیڤێنتێکی فراوان بەڕێوەچوو.

ئیڤێنتەکە لەبارەی مەترسی و ئاڵەنگەرییەکانی بەڕێوەبردنی ئاو لەهەرێمی کوردستان و عێراق بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی لە ئاستی حکومەتی هەرێم و نوێنەرایەتی ووڵاتانی بیانی و مامۆستایانی زانکۆ و شارەزایان و پسپۆرانی بواری ژینگە و گۆڕانکارییەکانی کەشو هەواو خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوەچوو.

لەم ئیڤێنتەدا ئاڵەنگەرییەکانی بەردەم ستراتیژی بەرێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکان لەپێناو رووبەرووبونەوەی گۆرانکارییەکانی کەشو هەوا و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بۆ سەر ئاسایشی خۆراک و ئاسایشی ئاو و سێکتەری کشتوکاڵ باسکران .