Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

رۆژی دووشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بریکار و ستافێکی وەزارەت، پێشوازی لە مەولوت یاقوت، کۆنسوڵی گشتی کۆماری تورکیا لە هەولێر و تیمێکی یاوەری کرد.

لەم دیدارەدا تاوتوێی هەماهەنگی و بەرەو پێشچوونەکانی نێوان کۆماری تورکیا و هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی لەبوارەکانی سەوزکردنی ژینگەی کوردستان و پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی و ئاودێری و سامانی ئاژەڵی و دامەزراندنی پڕۆژە و کارگەی ستراتیژی پیشەسازی کشتوکاڵی و ئاشناکردنی جوتیارانی هەرێم بە ئەزموونی پێشکەوتووی وەبەرهێنەران و دامەزراوەکانی کۆماری تورکیا.