Skip to the content

رونکردنەوەیەک بۆ رایی گشتی لە رێگەی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

بەداخەوە لەلایەن هەندێ پەیج و کەس و گروپ ، بەمەبەستێکی ئامانجدار و ڕاسپێردراو چەند هەواڵێکی بێ مۆراڵ و بێ بنەمایان بلاوکردۆتەوە ،کە گوایە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خاتوو (بێگەرد تاڵەبانی) لەماوەی تەنها ساڵێکدا 40 گەشتی ئەنجامداوە، ئەم ژمارەیە نەک هەر راست نیە بەڵکو خواستێکی چەواشەکارانەیە ،وەزیری کشتوکاڵ لە ساڵی (٢٠٢٣) تەنها سێ سەفەری ئەنجامداوە ،وە هەموو سەفەرێکی دەرەوەی وڵات بە ئاگاداری و ڕێکاری تایبەتی فەرمی حکومەتی هەرێم و لایەنی ولاتی ڕێکخەری شاندەکان بووە .

وە هەموو لایەک دەزانن کەدەرئەنجامی ئەو سەفەر و شاندکردنانە ڕەنگدانەوەی گرنگ و کاریگەری هەبووە لەسەر بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی، وە گۆرانکاری لەکەرتی کشتوکاڵی هەرێم ئەم سەفەرانەی کراون ..

①/یەک سەفەر بۆ ولاتی ئیمارات ، وەکو وەزیری پەیوەندیدار و یاوەری شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت لە کۆپ ٢٨، دەربارەی گۆرانکارییەکانی کەشو هەواو هەماهەنگی بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ .

②/یەک سەفەر بۆ ولاتی ئیسپانیا بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای نێودەولەتی ئەم ولاتە، کە کارکراوە بۆ یەکخستن و ئاشنایەتی و دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە نێوان وەبەرهێنەرانی کوردستانی و ئیسپانی بەفەرمی ئەنجامدراوە،کە خۆشبەختانە لەمیانی دیدارەکان ڕەزامەندی پێشەکی وەرگیراوە بۆ پاڵپشتی ئەنجامدانی فەندێکی گەورەی پاڵپشتی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

③/وە لەمیانی سەفەرێکی تری بێگەرد تاڵەبانی، لەگەڵ کۆماری چیک، ئەنجامەکەی بریتیە لە ئەنجامدانی یاداشتنامەیەکی لێک تێگەیشتنی هاوبەش بۆ مەبەستی هەناردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی و گواستنەوەی ئەزموونی ئەم ولاتە لەبوارەکانی ئاژەڵداری و کشتوکاڵی و ئاودێری .

ئەم تۆمەت هەڵبەستنانە پێشبینیکراو و چاوەڕوانکراون بۆ چاڵاکییەکانی وەزارەت و سەرکەوتنەکانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کە هەر کەسێکی ئاقڵمەند دەزانێ ئەوەی باسکراوە نەک هەر راست نیە بەڵکو بە پێداچوونەوەی باکگراوندی سالێکی کار و ئەرک و دەوامی فەرمی وەزیر دەزانرێت ،کە چەند ڕۆژ لە ئەرکی فەرمی خۆیدا چالاکی هەبووە .

بۆیە بە هەموو شێوەیەک ئەم تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە کە هیچ بەهایەکیان نیە ،لەپای خزمەت و بەرەوپێشچوونەکانی کەرتی کشتوکاڵی هەرێم و خزمەتی جووتیاران ، لێرەوە بەفەرمی ڕایدەگەیەنین کە هەرکەس و پەیج و گروپ و لایەنێک کە ئەم جۆرە چەواشەکاری و بابەتانە بلاودەکاتەوە، دەبێ لەبەردەم دادگا بیسەلمێنێت بۆ دادگا و رایی گشتی، وە بۆ ئەم مەبەستە بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەزارەتمان ڕادەسپێرین بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری پێویستی کارگێری و یاسایی .

لەگەڵ ڕێزدا ...

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو