Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە خاوەنی کۆمپانیای (Selerys)ی فەرەنسی کرد

رۆژی یەکشەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان، پێشوازی لە فابريك جاكوين، خاوەنی کۆمپانیای(Selerys)ی فەرەنسی تایبەت بە بارانی دەستکردی کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی گرفتەکانی وشکەساڵی و گۆرانکاریەکانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان کرا،

کۆمپانیا فەرەنسیەکە، یەکێکە لەو سێ کۆمپانیایەی لەسەر ئاستی عێراق لەهەوڵی باراندنی دەستکرددا لە وتوێژدان. کۆمپانیاکە لەبواری میترۆلۆجی و پێشبینیەکانی کەشوهەوا و تەکنەلۆجیاو زانستی باراندنی هەورەکان شارەزایی و ئەزموونی زۆریان هەیە و لەچەندین وڵاتی دونیا پڕۆژەیان هەیە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا شاندی کۆمپانیای(Selerys)ی ڕاپۆرتێکیان دەربارەی کار و توێژینەوەی ڕێکخراوەکەیان بۆ بەڕێوەبەرانی تایبەتمەندی وەزارەت خستەروو.