کـارگـەیـەکی دروسـتـکـردنـی خـشـت لـە شـاری ھـەولـێـر داده‌مه‌زرێت كه وێـڕای ڕەخـسـانـدنـی دەیـان دەرفـەتـی کـار، ھـاوکـات بـە دۆسـتـی ژیـنـگـەش دەنـاسـرێـت.
هەواڵەکان
وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو پێشوازی لە کونسولی گشتيی ئیتاڵيا لە هەرێمی کوردستان کرد
لە دیدارەكه‌دا باس لە پشتیوانیيەکانی وڵاتی ئیتاڵیا بۆ سێکتەری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان كرا، بەتایبەتی پەرەپێدانی زەیتوون و کارگەکانی زەیتوون لە هەرێمی کوردستان.
وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو پێشوازی لە کونسولی گشتيی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد
له ديداره‌كه‌دا باس لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کرا لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بوارەکانی باخداری و دارستان و ئاودێری لە هەرێمی کوردستان و بەردەواميی پەیوەندیيەکان لە نێوان هەردوولا، لەپێناو زیاتر بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری.
به‌رهه‌مى جوتيارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ده‌نێردرێت
بڕيارى هاوه‌رده‌كردنى بەرهەمەکانی خەیار، تەماتە، پیاز، کولەکە و شوتی، پێچەوانەی ڕۆژژمێری هاوبەش و پەسندکراوی کشتوکاڵی بوو.
سەت هەزار پەنجەماسی خرانه بەنداوه‌كانى گۆمەسپان و ئاوەسپی
لە قۆناغەکانی پێشوودا پەنجەماسی خرايه هه‌ر يه‌ك له بەنداوەکانی دوکان و دەربه‌ندیخان لە سلێمانی، به‌نداوى پریس لە هەڵەبجە، به‌نداوى چەمەرگە لە هەولێر، به‌نداوى خەنکێ لە دهۆک و ئەشکان له زاخۆ.
کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پلانی چاندنی گەنم بەڕێوە چوو
جه‌خت له‌وه كرايه‌وه كه يه‌ك پلان و به‌رنامه‌ى زستانه و پلانێكى گشتگير و زانستى له‌باره‌ى چاندنى گه‌نم دابندرێت، تاوه‌كوو جوتياران زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.