Skip to the content

هەواڵەکان

وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی كرد

هەردوولا جەختیان لەسەر بابەتی گرنگیدان بە سێکتەری کشتوکاڵ و چۆنیيەتی ڕووبەڕووبونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و پاڵپشتيی زیاتری جوتیاران كرده‌وه‌

وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو پێشوازى لە سەرۆکی دەستەی ئەمینداری زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهان كرد

لە دیدارەكه‌دا گفتوگۆ له‌بارەی هەماهەنگيی زیاتری نێوان وەزارەت و دامەزراوەکانی زانکۆی جیهان كرا، به‌ تایبەت پەیوەستکردن و ئاوێتەکردنی ڕۆڵی کاریگەری ئەکادیمی و زانستی و توێژینەوەکان.

کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو

وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو تیشک خستەسەر بابەتی یەکلاکردنەوەی کێشەی پێدانی بڕوانامەی تەندروستی و ڤێتێرنەری بۆ هەناردەکردن و هاوردەکردنی بەرهەمە ئاژەڵداری و پەلەوەریيەکان.

كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى فاو له‌ عێراق به‌ڕێوه‌چوو

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە پرۆژەی ئاودێريی شەمامک (WAPOR) کرا، کە بە یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی سەرتاسەری عێراق هه‌ژمار دەکرێت و بڕياره‌ لە پارێزگه‌ى هەولێر جێبەجێ بکرێت.