Skip to the content

هەوڵەكانمان بەردەوامی هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوك

ئەمڕۆ سێ شەممە 25/8/2020، پێشوازیمكرد لە بەڕێز نەسروڵڵا زارع رەشنوودی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر. تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە چارەسەركردنی كێشەی گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوك بوو، بۆ ئەم مەبەستە هەوڵەكانمان بەردەوامی دەبێت، چونكە گرتنەوەی ئاو كاریگەری زۆری كردۆتە سەر كشتوكاڵی ئەو ناوچانە و سامانی ماسی و ئاوی خواردنەوە. هەروەها پەیوەندیە مێژوویەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، باسمان لەهاتنی كۆمپانیای كۆماری ئیسلامی ئێران كرد بۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ دروستكردنی پڕۆژەی كشتوكاڵی و بەنداو. هاوردەكردنی ئامێری كشتوكاڵی پێشكەوتوو بۆ جوتیاران و كارگەی لە قتوونان و وشكردنەوەی بەرهەمی جوتیارانمان و هەڵگرتنی بۆ وەرزەكانی تری ساڵ گفتوگۆی وردی لەسەركرا، لەم چوار چێوەیە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاسانكاری پێویست بۆ كۆمپانیاكانی ناوخۆ و دەرەوە دەكات لە چوار چێوەی یاسا و رێنمایە بەركارەكان بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری بکەن