لە ئایندەیەکی نزیکدا هەنگاوی گرنگ دەنرێت بۆ گواستنەوەی ئەزموونی وەبەرهێنان و پیشەسازی کشتوکاڵی وڵاتی هۆڵەندا بۆ ههرێمی كوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئهمڕۆ٢٠٢١/٤/٢١ بێگەرد تاڵەبانی،وهزیری كشتوكاڵ وسهرچاوهكانی ئاو، پێشوازیی كرد لە جانی ڤۆس بەڕێوەبەری هاوبەشی ستراتیژی لە رێکخراوی کابی هۆڵەندی.
لە دیدارەكهدا جەختکرایەوە لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی گواستنەوەی ئەزموونی وەبەرهێنان و پیشەسازی کشتوکاڵی وڵاتی هۆڵەندا و لە ئایندەیەکی نزیکدا هەنگاوی گرنگ دەنرێت بۆ چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەو پەیوەندی و پێکەوە کارکردنە.
لە ئێستادا رێكخراوی كابی لەگەڵ ب. گشتی کشتوکاڵی دهۆک بە هاوکاری زانکۆی دهۆک، دەربارەی چارەسەری سروشتی و بایۆلۆجی، دەستیان کردووە بە دیراسەکردنی چەند پرۆژەیەک.
جێگای ئاماژەیە رێکخراوی کابی یەکێکە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، لەسەر ئاستی جیهاندا زیاتر لە ٥٠ وڵات کار دەکات و ئەندامێتی هەیە.