وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەک میدیاکاری کشتوکاڵیی ڕێکدەخات
![](/media/5450/begard-talabani-present-award-to-agriculture-writers-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132621459820000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی ٢٠٢١/٤/٥ بە دروشمی، بە یەکەوە کشتوکاڵ و ئاودێریی دەکەینە وەرچەرخانێکی ئابووری بەهێز، بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بریکار و راوێژکار و ژمارەیەک لە بەڕێوهبەرانی گشتیی وەزارەت، مەڕاسیمێكی تایبەت رێكخرا بۆ رێزگرتن له ژمارەیەك نووسەرو میدیاكار كه له رابردوودا خزمەتێكی میدیایی بەرچاو و سەرکەوتوویان هەبووە لە بواری کشتوکاڵ و ئاودێری و له چەندین وێستگەی گرنگی توێژینەوە و پەرەپێدانی میدیایی و سۆشیال میدیا بەگشتیی، وەکو پاڵپشتیەکی مەعنەوی بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خزمەتیان پێشکەش کردووە.
وابڕیاریشه له داهاتوودا وهزارهتی كشتوكاڵ بەچەند قۆناغێک لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، رێزلێنان بۆ سەرجەم ئەو بەڕێزانە رێکبخات کە بەشدارییان کردووە له پێشخستن و پەرەپێدان و بەرفراوانکردنی چالاکی میدیایی تایبەت به بواری كشتوكاڵیی.