بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پەرەپێدانی پرۆژەی بەرهەمهێنانی خانووە پلاستیکییەکان کرد.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠٢١/٤/٦ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بریکار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باخداری ودارستان و پاوان، لەگەڵ ستافی باڵای کۆمەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیکی کۆبۆوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵه‌ی گه‌شه‌پێدانی خانووی پلاستیكی، باسیان له كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م به‌رهه‌مهێنان به رێگه‌ی خانووی پلاستیكیی كرد‌و سه‌رنج و تێبینییهكانی خۆشیان خسته به‌رده‌ست وه‌زیری كشتوكاڵ.
بابەتی پێدانی مۆڵەتی پرۆژەکان و دابینکردنی ئامێری تەکنەلۆجیای نوێ و لێخۆشبوونی گومرگی و دابینکردنی گاز بەنرخی پاڵپشتی کراو، هەروەها دیاریی کردنی نرخی کارەبا بەپێی نرخی پاڵپشتی کراو بۆ پرۆژە کشتوکاڵییەکان و میکانیزمەکانی بە بازاڕکردنی بەرهەمەکان و بەپاکێج کردن و هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە، ئه‌و پێشنیارانه بوون كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
لای خۆشیه‌و بێگه‌رد تاڵه‌بانی به‌ڵێنی پێدان كه هاوكارو هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت له‌گه‌ڵیان له پێناو گه‌شه‌پێدانی زیاتری ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له رێگه‌ی خانووی پلاستیكییه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و هەوڵده‌ده‌ن له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه ،چ له ناوه‌خۆ یا ده‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه كاری به بازاڕكردنیان بۆ بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا ستافی كۆمه‌ڵه‌كه سوپاسی وه‌زیری كشتوكاڵیان كرد كه به‌رده‌وام هاوكارو پاڵپشتیان بووه ،له پێناو پەرەپێدان و پاراستنی بەرهەمی ناوەخۆدا.