بێگەرد تاڵەبانی وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو ، به مەبەستی پشتیوانی و هەماهەنگیی لەگەڵ کۆمەڵەی جوتیارانی کوردستان کۆبۆوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ ٢٠٢١/٤/١٣ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی راوێژکار و ب.گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت، لەگەڵ ژمارەیەک لە جوتیارانی نموونەیی كۆبۆوه، کە لە ئاستی هەرێمی کوردستاندا لە فۆرمێکی تازەی ڕێکخراوەیی بەناوی کۆمەڵەی جوتیارانی کوردستان خۆیان ڕێکخستووە.
مەبەست لهم كۆبوونهوهیه ناساندنی کۆمەڵەی جوتیارانی کوردستان و پشتیوانییان بوو لە سێکتەری کشتوکاڵ و ههروا کۆمەڵێ کێشە و بابەت و پرسی تایبەت بە جوتیارانیان لهگهڵ وهزیری كشتوكاڵ گفتوگۆكرد، لە وانە پاڵپشتیی بەرهەمی ناوەخۆی و ساغکردنەوە و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکان بەتایبەتی لەگەڵ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، هەروەها ناردنە دەرەوەی بەرهەمەکان بە میکانیزمێکی گونجاو و بەهێزکردنی سیستمی ئاودێری بۆ پرۆژە و کێڵگەکانی جوتیاران.
دوابەدوای گفتوگۆ و گەیاندنی داواکارییەکانیان و گەڵاڵەکردنی سەرنج و تێبینییەکان، بێگەرد تاڵەبانی بەناوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پاڵپشتیی تەواوی دەربڕی بۆ جێبەجێ کردنی داواكانیان و جەختی کردەوە لە هەماهەنگی و هەوڵدانی بەردەوامی وەزارەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.