جێگری سەرۆکی حکومەت، بەردی بناغەی کارگەی شەکری چەوەندەری بیتوێنی دانا،كه ههلی كار بۆ ٨٠٠٠ كهس دهڕهخسێنێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئهمڕۆ ٢٠٢١/٤/٨ بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزیری بازرگانی و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و کەسایەتی حکومی لە ئیدارەی راپەڕین، لەمەڕاسیمێکی شایستەدا بەردی بناغەی کارگەی شەکری چەوەندەری بیتوێن دانرا، وەکو یەکێک لە پرۆژە هەرە گرنگ و ستراتیژیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ئابورلاند.
ئەم پرۆژەیە توانای ڕەخساندنی هەلی کاری بۆ ٨٠٠٠ هەشت هەزار کەسی لە جوتیاران و خاوەن دەستی کار و ستافی تەکنیکی لە دەرچووانی کولێژ و پەیمانگه و ئامادەییەکانی کشتوکاڵی هەیە، رۆژانە توانای وەرگرتنی ٥٠٠٠ پێنج هەزار تەنی له چهوهندهر هەیە ، بۆ ئەم مەبەستە جوتیاران پێویستە ڕووبەری ٦٠٠٠٠ شەست هەزار دۆنم زەوی بە چەوەندەر دابچێنن ، لەهەر دۆنمێک زەویدا توانای ١٥ بۆ ٢٠ تەن بەرهەمهێنانی چەوەندەری هەیە، کە توانای بەرهەمهێنان له ڕۆژێکدا لە نێوان ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ تەن دایە.
له کارگەکەدا شەکر و ماددەی مەلاس بەرهەم دێت ،کە بۆ دروستکردنی خمیرە و پاککەرەوەی ناوماڵ و دیتۆڵ بەکاردێت، ههروهها لە هەر تەنێک لە پاشماوەی چەوەندەر ٢٥٠ کغم ئالیک بەرهەم دێت.
جێی ئاماژهیه وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە پێناو هاندانی جوتیاران و بە بازاڕکردنی بەرهەمی ناوەخۆیی و بەدیهێنانی خود بژێوی لە هەموو بوار و سێکتەرە گرنگەکاندا، بەردەوام پشتیوانیی له دەستپێشخەریی خاوەن پرۆژەکانی وەبەرهێنانی پیشەسازیی کشتوکاڵیی كردووه.