وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دیراسهی هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵیی دهكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی ٢٠٢١/٤/٦ بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەئامادەبوونی بریکار و راوێژکار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی و نوێنەری لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان و یەکێتی جوتیاران، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاوی بەنداوەکان و ڕێژەی باران بارین بهڕێوهچوو.
له كۆبوونهوهكهدا ،گفتوگۆیهكی تێروتهسهل لهبارهی ئەگەری وشکەساڵی و دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکان و خستنەڕووی دۆخی مەترسییەکان و ئاماژە بۆ ڕێگە چارەی گونجاو بۆ هاوکاری و پاڵپشتی جوتیاران و ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانی وشکەساڵی كرا.
بێگهرد تاڵهبانی ،وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، له كۆبوونهوهكهدا سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی ڕاسپارد، تاكو راپۆرتێک ئامادە بکەن بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژکاریی، كهوا بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێ ، كه پشت ببهستێت به داتا و زانیاری و پێشنیاری گونجاو و ئاماژەدان بە پێشبینی و خەمڵاندنی بەرهەم و ڕووبەری زەوی و سامانی ئاژەڵ.
جێی ئاماژهیه کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجوومەنی راوێژکاری بە بەشداری چەندین پسپۆڕی شارەزا بهڕێوه دهچێت و دواتر سەرجەم سەرنج و داواکاری و پێشبینییەکان پاش دیراسهكردن و یەکخستنیان ، بەراپۆرتێکی گشتگیر بهشێوهی درافتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو به مەبەستی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا و بڕیاردانی کۆتایی لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان دا ،پێشكهشی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.