Skip to the content

یەکێک لە گەنجیەنە گەورەکانی ساردکردنەوەی پەتاتەی پیشەسازی له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌ و هه‌لی كار بۆ ١٢٠٠ كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ ٢٠٢١/٤/١١ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، بە یاوەری ستافێکی باڵای وەزارەت و بە ئامادەبوونی کونسوڵگەری هۆڵەندا، بەشدارییکرد لە مەڕاسیمی کردنەوەی یەکێک لە گەورەترین گەنجینەکانی ساردکردنەوەی بەرهەمی پەتاتەی پیشەسازیی کە لەلایەن کۆمپانیای هەولێر - بەیروت بە شێوازێکی زۆر سەردەمی ئامادەکراوە بە نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانیی لەبواری هەڵگرتنی پەتاتەی پیشەسازیی بۆ وەرگرتنەوەی بەرهەمی جوتیاران.

ئەم گەنجینەیە توانای هەڵگرتنی ١٠.٠٠٠ دە هەزار تەن بەرهەمی پەتاتەی هەیە، ڕۆژانە دەتوانێت بڕی تەنێک و نیو لە بەرهەمەکانی چپس دابین بکات، ئەم پرۆژەیە توانای ڕەخساندنی دەرفەتی هەلی کاری بۆ ١٢٠٠ کەس هەیە.

جێگای ئاماژەیە کۆمپانیای هەولێر - بەیروت یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو واژۆکردووە به‌ مەبەستی کرینەوەی پەتاتەی پیشەسازیی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان.