بەشێکی زۆری دەسەڵاتە هونەری و کارگێڕییەکان، دابەزێنرا بۆ بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئاماژه به نووسراوی ژمارە( 5755) لە 2021/8/22، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی زیاتری جوتیاران و خاوەن کار و پڕۆژەکان و کەمکردنەوەی ڕۆتین لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەشێکی زۆری دەسەڵاتە هونەری وکارگێڕییەکانی دابەزاند بۆ بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.