سریلانکا، پاڵپشتی لە بەرەو پێشچوونی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری دەکات لەهەرێمی کوردستان
![](/media/7233/230177194_153160600257698_2103790267688416504_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132724531660000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رێکەوتی ۱/۸/۲۰۲۱ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیی کرد لە د. احمد جلال کونسوڵی فەخری کۆماری سریلانکا لە ھەرێمی کوردستان.
لەم دیدارەدا بە وردی گفتوگۆ کرا دەربارەی ھەماھەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان وئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و پیشەسازی کشتوکاڵی و ساخکردنەوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و کردنەوەی بازاڕی ھاوبەش بەڕووی یەکتردا.
لە کۆتاییدا ھەردوو لا جەختیان کردهوە لەسەر ھاندانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی سریلانکا بۆ گواستنەوەی ئەزموون و ئەنجامدانی وەبەرھێنانی کشتوکاڵی و سەرمایەگوزاری.