Skip to the content

سریلانکا، پاڵپشتی لە بەرەو پێشچوونی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری دەکات لەهەرێمی کوردستان

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رێکەوتی ۱/۸/۲۰۲۱ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیی کرد لە د. احمد جلال کونسوڵی فەخری کۆماری سریلانکا لە ھەرێمی کوردستان. 
لەم دیدارەدا بە وردی گفتوگۆ کرا دەربارەی ھەماھەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان وئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و پیشەسازی کشتوکاڵی و ساخکردنەوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و کردنەوەی بازاڕی ھاوبەش بەڕووی یەکتردا.
لە کۆتاییدا  ھەردوو لا جەختیان کرده‌وە لەسەر ھاندانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی سریلانکا بۆ گواستنەوەی ئەزموون و  ئەنجامدانی وەبەرھێنانی کشتوکاڵی و سەرمایەگوزاری.