هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی دەدرێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠٢١/٨/١ شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و بریکاری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی عێراق و نوێنەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە کۆبوونەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی گرفتەکانی کەم ئاوی و گرتنەوەی ئاو لە لایەن وڵاتانی دراوسێ و یەکخستنی هەوڵەکان بەمەبەستی تێپەڕاندنی کێشەکان و ڕێککەوتنی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتی ئێران لەسەر رووبارە هاوبەشەکان.